سەرۆكی دەستەی لالیگا لەبارەی ڤار هاتە دەنگ

  2020-07-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی دەستەی لالیگا لەبارەی ڤار هاتە دەنگ و دەڵێت پێویستە باشتر بركرێت و ئەو نیگەرانی خۆشی لە دەنگۆی رۆشتنی میسی لە بەرشەلۆنە راگەیاند.

خافێر تێباس، سەرۆكی دەستەی لالیگا، سەبارەت بە بەكارهێنانی ڤار رایگەیاند "پێویستە ڤار باشتر بكەین، ناكرێت لە ئاست ئەو مشتومڕەی لەبارەی ڤارەوە هەیە بێدەنگ بین، هەمیشە هەڵەی گەورە دەبینرێن". 
سەرۆكی دەستەی لالیگا، لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی رایگەیاند: میسی زیاتر نیگەرانە لەو رەوشەی دروست بووە، ئەو سمبولی لالیگایە، من زیاتر لە هاندەرانی بەرشەلۆنە بە پەرۆشم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی. 
ئەو قسانەی سەرۆكی دەستەی لالیگا لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو زرترین رەخنە لە ناوبژیوانانی خولەكە دەگیرێت و تۆمەتباریان دەكەن بەوەی لەبەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید ڤار بەكاردەهێنن. 
هاوكات بەشێك لە میدیاكانی ئیسپانیا، رایانگەیاند بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوو تۆماری كردوون میسی نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە و دانوستانەكانی راگرتووە. 
رۆشتنی میسی بۆ خولی لالیگا مەترسی هەیە لەسەر خولەكە دروست كردووە بەهۆی ئەوەی لە ئاستی جەماوەریەوە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.