لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق داوای بەرپاكردنی جەنگی ئابوری دەكات لەگەڵ توركیا

  2020-07-06  | 
پەرلەمانی عێراق
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق داوایكرد جەنگی ئابوری لە بەرامبەر توركیا بەرپا بكرێت، لە پای ئەو پێشێلكاریانەی كە دەرهەق بە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات .

كاتع نەجمان ریكابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی دەستدریژییەكانی توركیاوە بۆسەر سنورەكان داوایانكردوو هەموو ڕێگایەك جگە لە چەك بگیرێتە بەر لەوانە دۆشیە ئابوری .

ئاماژەی بەوەشكردوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و توركی ابە 20 ملیاردۆلار مەزەندە دەكرێت و چەندینی دەروازەی سنوری هاوبەشیش هەیە .

ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نامەی ناڕەزایی رادەستی باڵیۆزی توركیا كردووە لە بەغدا و نیگەرانی و ناڕەزای وڵاتەكەی پێڕاگەیاندووە، لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە ڕۆژانە سوپای توركیا لەناو خاكی عێراقدا ئەنجامی دەدات .

ماوەی نزیكەی سێ هەفتەیە سوپای توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، بە شێوەیەكی راستەوخۆ هێرشی سەربازی و ئاسمانی و بۆردومانەكانی بۆسەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك دەستێكردووە، كە بەهۆیەوە جگە لەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، ناوچەیەكی بەرفراوانی لە ڕەز و باخی هاوڵاتیان زیانی گەورەی پێگەیشتووە و دانیشتوانی دەیان گوندیش ناچار بوون شوێنەكانی خۆیان جێبهێڵن .



ڕیکلام