سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی نەوت ڕوونكردنەوە دەدات

  2023-01-11  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیاند، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان، قۆناغی دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستپێدەكات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە: "تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200  لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە."

باسی لەوەشکردووە، "بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووەو پرۆسەكەش بەردەوامە."

سامانە سروشتییەكان روونیكردووەتەوە، " دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش كردنی نەوتی سپی  لە ناوچە شاخاوییەكان ، قۆناغی دابەش كردنی نەوتی سپی لە  دەوروبەری  پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات."


ڕیکلام