زیاتر لە 200 زانا و شارەزا هەڵەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرا دەكەن

  2020-07-06  | 
AFP
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی خراپی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە 239 زانا و شارەزای لە بواری ڤایرۆسدا نامەیەكی رەخنە ئامێزیان ئاراستەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كرد.

ئەو زانان و خەڵكە شارەزایانە لە 32 وڵاتی جیاوازەوە نامەكەیان نوسیوە و ردەكاری زانستی لەبارەی گواستنەوەی كۆرۆناوە تیادایە و ئەوەی تا ئێستا لە میدیا جیهانیەكان ئاشكرابووە ئەو زانایانە دەڵێن تەندروستی جیهانی كەوتووەتە هەڵە لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەوە.   
ئەو خەڵكە شارەزایانە، ئاماژە بەوە دەكەن بەشی بچوكی ڤایرۆسەكە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە هەوا بمێننەوە و دوور بڕوات و خەڵك تووشی پەتاكە بكەن.
ئەو زانا و خەڵكە شارەزایانە روونیدەكەنەوە "رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵگەكانیان لەبارەی رێڕەوی سێیەم (بوونی تەنی زۆر بچووك لە هەوا) پشتگوێ خرابوون، ئەو تەنانە رۆڵێكی گەورە دەبینن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكەدا".