ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

  2020-07-06  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە لە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، بەپابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزییەوە ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگاکە بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆن.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ تەنها پێنج کەس لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی سلێمانی بوون و ئەوەی دیکەشیان دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون بووە.



ڕیکلام