بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا: تورکیا زیاتر لە 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی داگیرکردووە

  2020-07-06  | 
دهۆک
ناحیەی باتیفا
مێهڤان مەجید
 مێهڤان مەجید
بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفای سەر بەقەزای زاخۆ رایگەیاند، تورکیا زیاتر لە 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە.

دڵشێر عەبدولستار بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، پاش ١٦ حوزەیرانی رابردوو، سوپای تورکیا بۆردومانەکانی بوسەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان چڕکردووتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سوپای تورکیا زیاتر لە ١٠ کیلومەتر خاکی ھەرێمی کوردستان داگیرکردووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا ئەوەشی خستەڕوو، دوای جێگیربوونی ھێزەکانی پاسەوانی سنوریی عێراق لە ناحیەی باتیفا و دەرکار، تاڕادەیەک بۆردومانەکان لەسەر ئەو ناوچانە کەمبوونەتەوە.

زیاتر لە دوو هەفتەیە سوپای تورکیا بە بیانووی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتەسەر سنورەکانی شیلادزێ و ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.

مێهڤان مەجید - دهۆک



ڕیکلام