پشووی فەرمی راگەیەندرا

  2023-01-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی بەفربارینی بەردەوام سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیێنێت، بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکان سنووری سۆران پشووی فەرمییە.

 سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: "بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان و ماموستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، ئەمرۆ یەکشەممە پشووی فەرمییە.

راگەیاندنی ئەم پشووە لە کاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە گوند و شارەکان کردووە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بەفر نێو شار و گوندەکانی گرتووەتەوە. 


ڕیکلام