ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا

  2023-02-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژن و مێردێکی دانیشتوی گوندی کانیکانە لە ناحیەی بامەرنێ بەهۆی سوتانی جەستەیانەوە، پێکەوە گیانیان لەدەستدا.

سێ رۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی كانیكی سەر بەشارۆچكەی بامەڕنێ لە سنووری قەزای ئامێدی، ژن ومێردێك (دڵشاد رەمەزان 35 ساڵ و بەهیە جەعفەر بوو 30 ساڵ) بەهۆی گڕگرتنی سۆپای ماڵەكەیان سووتان، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، بەیانیی ئەمڕۆ هەیینی هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.

دڵشادو بەهیە، خاوەنی دوو منداڵی كچن كە یەكێكیان تەمەنی هەشت مانگە و ئەوی تریان تەمەنی حەوت ساڵە.


ڕیکلام