لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان: وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

  2020-07-07  | 
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان
ئەیوب ساڵح
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی هەریەكە لە وەزیری بازرگانی و وەزیری كشتوكاڵ بكات بۆ پەرلەمانی كوردستان.

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان دوای كۆبونەوەی خۆی رایگەیاند، بڕیاریانداوە هەریەكە لە وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان بكەن بۆ ئەوەی رێگا چارەیەك بدۆزنەوە تا چیتر جوتیارانی هەرێمی كوردستان زیان نەكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، داوایان لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد هاوشێوەیەی وڵاتانی دیكە زۆرتربەرهەمی ناوخۆیی بكڕن و ئەوەش ببێتە هۆكاری زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆی. 
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: سێ رێگا هەیە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی یەكەمیان كڕینی هاوڵاتیانی خۆمانە، دووەم دۆزینەوەی بازاڕە كە ئیشی حكومەت وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی بازرگانیە، رێگای سێهەم ئەوەیە كە كارگەی لەقوتونان بكرێتەوە یان سارد خانە بكرێتەوە كە بابەتی ساردخانە بۆ جوتیاری ئێمە ۆزر شیاو نیە لەبەر ئەوەی قەبارەی بەرهەمی جوتیارانی ئێمە گەورە نیە. 


ڕیکلام