وەزارەتی پەروەردە پارە بۆ بەشێك لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی خەرج دەكات

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردە خەرجی مانەوەی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی قەزای شەنگال و دەوروبەری موسڵ دەگرێتە ئەستۆ.

دوای ئەوەی خوێندكارانی قەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ سكاڵایان كرد لەبارەی ئەوەی مانەوەیان بۆ ماوەیەكی زۆر تا ئەو كاتەی تاقیكردنەوەكان كۆتاییان پێدێت خەرجیەكی زۆریان لەسەر دەكەوێت ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ئەو خەرجیە دەگرنە ئەستۆ. 
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە دەڵێت: سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ـ خوێندنی كوردی كە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ ، لە پارێزگای دهۆك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆك ی راسپارد ، كەتەواوی خەرجی  رێككارە تەندروستیەكان و گواستنەوە و  مانەوە و خواردنی قوتابیان لەئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت. 
ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەو خوێندكارانە داوایان دەكرد تاقیكردنەوەكانیان بۆ بگوازرێتەوە بۆ سنوری نیشتەجێبوونی خۆیان بەڵام حكومەت تا ئەمڕۆ وەڵامی فەرمی نەدابوونەوە. 


ڕیکلام