چامپیۆنزلیگ چۆن تەواو دەبێت؟ ووردەكاریەكان تا یاری كۆتایی

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژی هەینی داهاتوو 10/7/2020 لە شاری نیونی سویسری تیروپشكی قۆناغی هەشت و پێش كۆتایی و یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكێشرێت و یاریەكانی ئەو خولەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەكەنەوە.

هەرچەندە تا ئێستا چوار یانە یەكلایی بونەتەوە كە لە قۆناغی هەشت یاری دەكەن بەڵام هەشت یانە ئێستا ركابەریان ماوە و لە رۆژانی 7و8ی مانگی ئاب بەڕێوەچێت لەو یاریگایانەی كە بریارە یاری گەڕانەوەیان تێدا ئەنجام بدرێت. 
ئەو یانانەی تا ئێستا یاری گەڕانەوەیان  لە قۆناغی 16 ماوە هەریەكە لە یاریەكانی:

بایرن میونشن – چێڵسی (یاریگای بایرن میونشن)
بەرشەلۆنە – ناپۆلی (یاریگای بەرشەلۆنە)
مانچستەر سیتی - ریال مەدرید (یاریگای مانچستەر سیتی)
 یوڤانتۆس – لیۆن  (یاریگای یۆڤانتۆس) 

لەبەرامبەردا چواریانە یەكلایی بونەتەوە و گەیشتونەتە قۆناغی هەشتی كە ئەوانیش هەریەكە لە یانەكانی (ئاتالانتا، ئەتلەنتیكۆ مەدرید، لایپزیگ، پاریس سانجێرمان)
وا بڕیارە رۆژی هەینی تیروپشك بۆ قۆناغەكانی 8 و 4 و یاری كۆتایی بكرێت، دواتر سەجەم یاریەكان جگە لەوانەی قۆناغی 16 لەسەر شێوازی خولێكی بچووك لە لیشبۆنەی پایتەختی پورتۆگال ئەنجام ئەنجام دەدرێن كە هەموو یارییەكان یەكلاكەرەوە دەبن و دۆڕاو دەردەكرێت و گەڕانەوەی تیادا نابێت.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی یوفا پێشتر دەریكردبوو یاریەكان لە دوو یاریگادا ئەنجام دەدرێن كە هەریەكە لە یاریگای یانەكانی بەنفیكا و لیشبۆنەیە، یاریەكانی قۆناغی هەشت لە رۆژانی 12 تا 15ی ئەو مانگە ئەنجام بدرێت و یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن، یاری كۆتایی رۆژی 23ـی ئاب لە یاریگای بەنفیكا ئەنجام دەدرێت.


ڕیکلام