تەندروستی جیهانی: لە 50%ی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكای لاتین و كاریبین

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئەمریکای لاتین و ناوچەی كاریبی زیاتر لە 50%ی تووشبوانی كۆرۆنای جیهانیان تیا تۆماركراوە .

كاریسا ئیتیان بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەمریكای لاتین و ناوچەی دەریای كاریبی لە ئێستادا بوونەتە سەرچاوەی سەرەكی كۆرۆنا و لە 50%ی تووشوانی جیهان لەوێن، بەشێوەیەك ژمارەی تووشبوان بەردەوام لە زیادبووندایە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەخۆشییەكە ڕەهەندی زۆر سەرسوڕهێنەری هەیە و هیچ شتێكیان لەبەردەستدا نەماوە جگە لەوەی بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بدەن .

ئەوبەرپرسەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیكردەوە چارەیەكی ئەوانەی تووشبوون لە ناوچەی ئەمریكای لاتین لە وڵاتی بەرازیلدان .

   



ڕیکلام