وتەبێژی حكومەتی عێراق: بكوژرانی هاشمیمان دەستنیشان كردووە

  2020-07-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو لایەنەی دەستنیشانكرد كە لە پشت تیرۆركردنی هیشام هاشمییەوە، كە دوێنی لە بەغدا تیرۆر كرا .

ئەحمەد مولا تەڵاڵ وتەبێژی فەرمی بە ناوی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند " بكوژانی هاشمی كۆمەڵێكی لە یاسا دەرچوون و لە سزا ڕزگاریان نابێت ".

وتەبێژی كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك وەزیرانی هەردوو وەزیری بەرگری و ناوخۆیی راسپاردووەسەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەی تیرۆركردنی هاشمی بكەن و بە شوێن بكوژانی هاشمی و خۆپیشاندەرانەوەن .

لەبەشێكی تری وتەكانیدا جەختیكردەوە، حكومەت سورە لەسەر دانانی خاڵی كۆتایی بۆ ناونیشانی "بێ دەوڵەتی ".

لە كۆتایی وتەكانیدا وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق دەربارەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە بكوژانی خۆپیشاندەران ڕونیكردەوە، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ زانی ڕوداوەكانی خۆپیشاندانەكان و بەم نزیكانە ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە .

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار كە دوو ماتۆڕسكیلیان پێ بووە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی هیشام هاشمی پسپۆڕسی سیاسی و گروپە چەكدارەكانیان تیرۆر كرد، كوشتنەكەی بووە شۆكێكی گەورە بۆ حكومەت و سەرجەم ناوەندە جیاجیاكانی ناوچەكە و جیهان و ئیدانەی وڵاتانی دەرەوەشی بەدوای خۆیدا هێنا .



ڕیکلام