وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکاتەوە

  2023-02-15  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند ، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتاییھات و زیاتر لە ٦٤ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ٣٢١ ھەزار و ١٣٨ خێزان دابەشکرا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای کۆتاییھاتنی هەنگاوی یەکەمی  دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان، ھەنگاوی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی دەوروبەر دەستیپێکرد و تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە ٨ ھەزار و ٥٠٠ خێزاندا دابەشکراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە لە دەوروبەری شارەکان".


ڕیکلام