دوای ئهوهی وا بڵاوكرایهوه كه هاوڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بێرێزیی بە ئایینی ئیسلام کردوه، پارێزگاری دهۆک رایگهیاندوه كه "بێ رێزی بەرانبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دهۆک ئاشکرایکرد، کە بە فەرمانی پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک سکاڵا لە دژی ئەو کەسە تۆمار دەکات کە سووکایەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، " لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان و رێزگرتن لەیەکدی هەیە، هەربۆیە بێ رێزی بەرامبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."
ئهوهش دوای ئهوه دێت كه دهوترێت هاوڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام کردوە و دواتر پارێزگاری دهۆک فەرمانی کردوە سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت.
پارێزگاری دهۆک: بێرێزی بەرانبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکرێت