باڵیۆزی ئەمریكا: واشنتۆن پێداگرە لەسەر كاركردن لەگەڵ سودانی

  2023-02-18  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پرۆژەیەکی لەعێراق دەستپێكردووە, كە خۆی لەپێشخستنی ئابوریدا دەبینێتەوە.

ئەلینا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لەوتەیەكدا لەكۆنگرەی دووەمی نەوت و غاز لەعێراق باسی لەوەکرد، "ئەمریكا پێداگرە لەسەر كاركردن لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ خولقاندنی دەرفەتی نوێ‌ بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "كۆمپانیا ئەمریكییەكان ڕۆڵ دەگێڕن لەپێشخستنی ئابوری عێراق و كەرتی تایبەت، هەروەها حكومەتی عێراق هانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەدات بۆ كاركردن لەعێراق و, پێویستە پلانێكی نوێ‌ دابڕێژرێت بۆ فراوانكردنی كارگەكانی وزەو پێشخستنی تۆڕی كارەبا".

وتیشی: عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی غازی هەیە, لەپێناو كەمكردنەوەی بەهەواداچونی پاشماوە غازییەكان و, پاراستنی ژینگەو كۆتایهێنان بەو كەشە شێرپەنجەییە.

جەختی لەوەکردەوە، "پێویستە عێراق سێ‌ پرس ئەنجامبدات, وەبەرهێنان و, ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و, خولقاندنی ژینگەی كار, بۆ هاندانی سەرمایەی بیانی بۆ كاركردن لەعێراق".

ئاشکراشیکرد، ئەمریكا پرۆژەی پێشخستنی ئابوری لەعێراق دەستپێكردووە، "كۆمپانیا ئەمریكییەكان دۆسییەی پێشخستنی كەرتی وزە لەكۆنگرەی میونیخ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێدەكەن".







ڕیکلام