تەندروستی جیهانی: تا ئێستاش كۆرۆنا نەگەیشتووەتە لوتكەی بڵاوبوونەوە

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ئێستاش فایرۆسی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە لوتكەی بڵاوبوونەوە، بەڵام هۆشداریدا لە خێرایی بڵاوبوونەوەکەی .

تیدروس ئادهاوم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ رایگەیاند، دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە ئەمریكای لاتین باش نییە، بە تایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدانەکان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا .

ئاماژەی بەوەشكرد، دەركەوتنی نیشانەكانی پاشەكشەی كەمبوونەوەی ڕێژەی مردن لە جیهاندا، بە مانای ئەوە نییە سەركەوتوون بەسەر پەتاكەدا .

لە بەشێكی تری وتەكانیدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیكردەوە، لە ئێستادا ئەوان توێژینەوە دەكەن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی فایرۆسەكە لەڕێگەی هەواوە، لەو ڕوەوە رایگەیاند، ئەگەرەكان زیادبوون، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی .

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەم نزیكانە تیمێكی زانستی ڕەوانەی چین دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە بنەماو سەرچاوەی ڤایرۆسەكە .

ئەمڕۆش كاریسا ئیتیان بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەمریكای لاتین و ناوچەی دەریای كاریبی لە ئێستادا بوونەتە سەرچاوەی سەرەكی كۆرۆنا و لە 50%ی تووشوانی جیهان لەوێن، بەشێوەیەك ژمارەی تووشبوان بەردەوام لە زیادبووندایە .



ڕیکلام