ئەمریكا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كشایەوە

  2020-07-07  | 
دۆناڵد ترەمت سەرۆکی ئەمریکا
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا كۆنگرێسی وڵاتەكەی ئاگادار كردەوە، كە واشنتۆن لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كشایەوە .

رۆبەرت مینیندیز سیناتۆری دیموكراتەكان جەختیكردەوە، لەڕێگەی تویتەرەوە ئەمڕۆ كۆنگرێس ئاگادارییەكی  فەرمی سەرۆكی پێگەیشتووە لەوبارەیەوە .

ئەو سیناتۆرە ڕەخنەی لە ترەمپ گرت كە ئەو هەنگاوەی ناوە، بە تایبەت لە كاتێكدا جیهان گیرۆدەی ئەم پەتا جیهانییە بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ فایرۆسەكەدا بیٍسەروبەرییە و پارێزگاری ناكات لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ژیانی ئەمریكییەكان .

ئەوەش لە كاتێكدایە لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند وڵاتەكەی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەكشێتەوە، چونكە هیچ داخوازییەكی ئەمریكای لەبەرچاو نەگرتووە، سەبارەت بە چاكسازی لەناو ڕێكخراوەكەدا .

چەند مانگێك لەمەوبەر ترەمپ ڕێكخراوەكەی تۆمەتبار كرد بە لایەنداری بۆچین و خراپی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا .

پێشتریش بە بریارێك سەرۆكی ئەمریكا هەموو كۆمەكە داراییەكانی وڵاتەكەی بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڕی، كە ساڵانە بڕی 400 ملیۆن دۆلاركۆمەكی  دەكرد بە ڕێكخراوەكە و بە گەورەترین كۆمەك دادەنرا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.