لە ڕاپەڕین ژمارەى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە 10 کەس

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتى گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ تووشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا، بەوەش کۆى گشتى ئەو کەسانەى لە سنورەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 10کەس.

بەڕێوەبەرایەتى گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ لە راپەڕین بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە .

 لەراگەیەندراوەکەداهاتووە، بە گیان لەدەستدانى ئەو تووشبووە ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لەسنورى ڕاپەڕین بۆ 10 کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێى زانیاریەکانى راگەیەندراوەکە، کۆى گشتى تووشبووان لە راپەڕین 286 کەسە، لەو ژماروەیەش 58 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.



ڕیکلام