ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەى چەند تەوەریکى گرنگ کۆدەبێتەوە، تەوەرێکى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەى پرۆگرامی بایۆمه‌تری.
بەپێى زانیاریەکان، کۆبووونەوەکە له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئەنجامدەدرێت و کارنامەى کۆبوونەوەکەش تایبەتە بەتاوتوێکردنى پرۆگرامی بایۆمه‌تری،پرۆژه‌یاسای چاره‌سه‌ری زیاده‌رۆیی سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی، رێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵی و نه‌مامگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
هەربەپێى زانیاریەکان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ لەبارەى دوو په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به یاسای چاكسازی بۆ سندوقی خانه‌نشینی و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی پله باڵاكان دەکرێت.