كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاری راگرتنی بایكۆتی دەوام دەدەن

  2020-07-08  | 
بەشێک لە کارمەندە مانگرتووەکانی هاتووچۆی سلێمانی
ئەرشیف
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر داخوازی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ كارمەندانی هاتووچۆ بڕیاری راگرتنی بایكۆتی دەوامدەدەن و ماوەی 20 رۆژ مۆڵەت دەدەن بۆ جێبەجێكردنی داخوازیەكانیان ئەمڕۆش بە فەرمی رایدەگەیەنن.

بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، داوای لەكارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەی كرد بایكۆتی دەوام بۆ ماوەی 20 رۆژ رابگرن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا بتوانن داخوازیەانیان لەگەڵ سەروی خۆیان گفتوگۆ بكەن. 
بەوتەی كارمەندانی هاتووچۆ بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلیمانی پێیوتوون ئەگەر لەو ماوەیەدا داخوازیەكانیان جێبەجێ نەكرا ئەوكاتە خۆشی پشتیوانیان دەكات لە بایكۆتكردنی دەوام، بەو هۆیەوە لە ئێستادا کارمەندانی مانگرتووی هاتوچۆ لە نێوخۆیاندا خەریکی یەکلایی کردنەوەی هەڵوێستیانن و بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵوێستی کۆتاییان را بگەیەنن و بایکۆت بشکێنن.
كارمەندانی هاتوچوچۆ لە داخوازیەكانیاندا بۆ حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ، داوایان كردووە هەر 30 رۆژ جاریچك موچەیان پێبدرێت و شكۆ بۆ كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بگێڕدرێتەوە. 
هاوكات داوای ئەوەشیان كردووە موچەكانیان لەژێر هیچ پاساوێكدا كەمنەكرێتەوە و نەبڕدرێت و ئەگەر نەیانتوانی موچەكانیان بۆ دابین بكەن بیگێڕنەوە سەر حكومەتی ناوەندی. 


ڕیکلام