تامر حوسنى تووشبوونى بەکۆرۆنا رەتکردەوە

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (تامر حوسنی) هەواڵەکەى رەتکردەوە.

تامر حوسنی لەرێگەی دانانی ستۆرییەک لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستگرام وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە دەربارەی توشبوونی بە Covid-19  بڵاوکراونەتەوە دەڵێت " من باشم سوپاس بۆ خوا، هیچ عەیبەیەکی تێدانییە هیلاکبم یاخود نەخۆش بکەوم".

دەشڵێت، هەموو کەسێک نەخۆشدەکەوێت، پێویستە هەر کەسێک کە نەخۆش بوو بڵێت کە نەخۆشە تاکو چواردەورەکەی بپارێزێت تەنانەت ئەگەر هەست بە هیچ نیشانەیەکیش نەکات، خوا شیفای هەموو کەسێک بدات "



ڕیکلام