مایكڵ رۆبن: دەبیت توركیا لە شوێنی پەكەكە بخرێتە لیستی تیرۆری ئەمریكاوە

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مایكڵ رۆبن، نوسەر و لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای ئینتەرپرایز رایگەیاند پۆلێنكردنی توریا لەناو گروپە تیرۆریتیەكاندا زۆرتر گونجاوە تا پارتی كرێكارانی كوردستان، بەو بەجێگای شەرمی دەزانێت بۆ ئەمریكا پەكەكە لە لیستی تیرۆر بهێڵێتەوە.

مایكڵ رۆبن، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس، رایگەیاند، پێویستە واشنتن جارێكی دیكە پێداچونەوە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە كۆن و ناواقعییە بكات كە پەكەكەی پێی پۆلێن كردووە.
ئەو كەبەیەكێك لەو لێكۆڵەرە ئەمریكیانە ناسراوە كە زۆرترین رەخنە لە حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدانی تروكیا دەگرێت دەشڵێت،  پۆلێنكردنی حەماس لە غەززە و داعش لە عێراق و سوریا بە گروپی تیرۆرستی شایستەیە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی كە توركیا دەیداتە پاڵ پەكەكە بەوەی داعش هاوبەشی پەكەكەیە ناڕەوایە، پەكەكە تا ئێستا كارێكیان ئەنجامنەداوە كە ئەمریكییەكان پێی شەرمەزاربن.
رۆبن ئاشكرایدەكات "توركیا لە رابردوودا چەندین زانیاری هەواڵگری ناڕاست و دەستكاریكراوی تا دوورترین ئاست لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان داوە بە ئەمریكا، لە ئێستادا دەبێت پێداچونەوە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بكەین و بشپرسین ئایا بەڕاستی توركیا هاوپەیمانی ناتۆیە؟". 
لێكۆڵەرە ئەمریكیەكە وتوشیەتی "توركیا دەوڵەتێكی پاڵپشتیكارە لە تیرۆر، پۆلێنكردنی توركیا لە ریزی تیرۆرستان لە توركیا زیاتر دەوەشێتەوە، نەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان، هێزەكانی توركیا چوبێتنە هەر ناوچەیەكەوە ئەو شوێنە بووە بە پەناگەی تیرۆرستان".