هونەرمەند و ڕۆژنامەنوس شێرزاد عەبدولرەحمان كۆچی دواییكرد

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ چوارشەممە، شێرزاد عەبدولرەحمان هونەرمەند و ڕۆژنامەنوس بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دواییكرد .

شیڤان شێرزاد کوڕى ناوبراو لە هەژمارى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، دوای مانەوەی بۆ چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بەهۆی تێكچونی باری تەندروستیەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەرمەند و ڕۆژنامەنوس شێرزاد عەبدولڕەحمانى باوکى كۆچی دواییكرد .

شێرزاد عەبدولڕەحمان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشكەوە باری تەندروستی تێكچوە، دوجاریش نەشتەرگەریی لەدەرەوەی وڵات بۆ ئەنجام دراوە .

شێرزاد عەبدولڕەحمان ناوی تەواوی  شێرزاد عەبدولڕەحمان مامەیە، لە عەشیرەتی نانەكەلییە، ساڵی 1958 لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە دایكبوە، لە ساڵی 1970 لە ڕادیۆی كوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) دەستی بەكاری هونەری كردوە، لە ساڵی 1972شدا، لە ئاھەنگێكی ھۆڵی گەل لە ھەولێر یەكەم سرودی بۆ (مستەفا بارزانی) چڕی و دەمانچە و نیتاقی سەربازی خۆی پێبەخشی.




ڕیکلام