پارێزگاری دهۆک لەسەر روداوی هێرشی پلە دارەکەی پارتی هاتە دەنگ

  2023-03-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی پزیشکێکی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد لە لایەن پلەدارێکی پارتیەوە هێرشیکراوەتەسەر و بەزۆر پارەی لێوەرگیراوە، پارێزگاری شارەکە رایگەیاند، ئەو رووداوە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە نیە

راگەیاندنی پارێزگاری دهۆک  لەسەر هێرشکردنە سەر پزیشکێکی شارەکە  رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بابەتەی لە دهۆک رویداوە، نە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەیە و نە پەیوەندی بە تەندروستیەوە، کێشەکە پەیوەندی بە کاری بازرگانیەوە هەیە لە نێوان  چەند کەسێکدا و دەبێت لە رێگەی دادگاوە چارەسەربکرێت.

پارێزگاری دهۆک دەشڵێت، دڵنیابن یاسا سەروەردەبێت




ڕیکلام