تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2741 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 94 كەسیشی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە .

لە ڕاگەیەندراوێكدا  وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 12هەزار و 807 كەس لە تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی پشكنیانیان بۆ كراوە و دەركەوتووە 2 هەزار و 741 كەسی دیكە تووشی فایرۆسەكە بوون ، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا پشكنیان بۆ كراوە گەیشتووەتە 637 هەزار و 227 كەس .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێرا قلە 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی 284 كەسی دیكە تووشی فایرۆسەكە بوون و لە هەولێر 186 كەس و لە دهۆك 25 كەس .

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە لە 24 كاتژمێری رابردوودا  1627 كەسیش چاكبوونەتەوە، بەشێوەیەك لە سلێمانی 10 كەس و لە هەولێر 64 كەس و لە دهۆك 4 كەس و لە كركوك 52 كەس چاكبوونەتەوە .

تا ئێستا لە عێراق 67هەزار و 442 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 37 هەزار و 879 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 779 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام