لە گەرمیان 20 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

  2020-07-08  | 
 هێمن میروەیس
ئەمڕۆ لە گەرمیان 20 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێٍستا چاكبوونەتەوە لە گەرمیان گەیشتە 291 كەس.

ھاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلاری تایبەت بەكۆرۆنا بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 20 كەسی دیكە كەھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە و دوا پشكنینیان بۆ ئەنجامدراو گەڕێنرانەوە ماڵەكانیان. 
ناوبراو ئاژەی بەوەشكرد: بەوەشكۆی گشتی ئەوانەی تا ئێستا چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 291 كەس ئەوەش دوای ئەوە هاتووە كە پشكنینیان بۆ چەنجامدراوەتەوە و دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكەیان نەماوە. 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە روونیشیكردەوە تا ئێستا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان گەیشتووەتە یەك هەزار و 258كەس و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


ڕیکلام