تورکیا: بۆردومانکردنی هێزەکانمان لە لیبیا پێشێلکردنی یاسایە

  2020-07-08  | 
کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دانیان بە بۆردومانکردنی هێزەکانیان لە لیبیا و ڕایگەیاند، ئەو پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بووە.

دوای بێدەنگییەكی چەند ڕۆژە دواجار سەرۆكایەتی توركیا دانی نا بەوە بۆردومانكردنی هێزەكانیان لە لیبیا و ڕایگەیاند، هێرش و بۆردومانەكان بۆسەر هێزەكانیان نایاسایی بووە .

لە لایەكی ترەوە سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داوای لە ڕوسیا كرد كاربكات بۆ ڕازیكردنی حكومەتی فایز سەراج لە تەرابلوس ئیمزا لەسەر ئاگربەستی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بكات .

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕوسیا لە زاری لافرۆفەوە بڵاویكردەوە، مۆسكۆ و ئەنكەر كاردەكەن لەسەر ناوبژیوانی لە پیناو راگەیاندنی ئاگر بەست لە ناوخۆسی لیبیا .

ئەو هەوڵانەی ڕوسیا و توركی لە كاتێكدایە، سوپای نیشتیمانی لیبیا كە خەلیفە حەفتەر سەرۆكایەتی دەكات، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئیمزاكردنی پەیماننامەی ئاگربەستەكە .

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دووپاتیكردەوە، هیوادارە توركیا بتوانێت حكومەتی ویفاقی نیشیتیمانی لیبیا ناچا ربكات ئیمزا لەسەر پەیماننامەكە بكات .

ئەو هەوڵانە لە كاتێكدایە توركیا هێشتا تۆمەتبارە بەوەی چەك و ملیشیای چەكدار لە سوریاوە دەگوێزێتەوەب ۆ لیبیا بۆ زیاتر خۆشكردنی ئاگری شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، بەمەبەستی تێكشكاندی سوپای نیشتیمانی لیبیا و كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی ئەو وڵاتە لە لایەن هاوپەیمانەكەی توركیاوە .

ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاكانی لیبیا لە زاری سەرچاوەیەكی سوپای نیشتیمانی لیبیاوە بڵاویانكردەوە، زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر سیستمە بەرگری و دژە ئاسمانییەكانی توركی الە بنكەی وەتیەی خۆرئاوای لیبیا و بە تەواوی تێكشكێنراون .

ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستمەكە كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا جێگیركراوە،  پێكهاتبوو لە سیستمی موشەكی هۆك و كۆراڵ بۆ تەشویش و بە 9 هێرشی ئاسمانی یەك لە دوای یەك بە تەواوی تێكشكێنراوە .

ئەو بۆردومانانەش لە كاتێكدایە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، توركیا لەگەڵ حكومەتەكەی فایز سەراج لە گفتوگۆدایە بۆبەكارهێنانی بنكەی ئاسمانی وەتیەی ئاسمانی و میسراتەی دەریایی .

چاودێرانی دۆخی ناوخۆیی لیبیا دەڵێن بەكارهێنانی ئەو دوو ئاسمانی و دەریاییە لەلایەن توركیاوە، بۆ ئەوەیە لەمەودوا ئەنگەرە بتوانێت لەڕێگەی ئەو بنكانەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیتسمی بەرگری ئاسمانی جێگیر بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر و نزیكتر هاوكاری پشتیوانی هێزەكان سەراج بكات لە دژی خەلیفە حەفتەر، بەڵام بۆردومانكردنی ئەو بنكە ئاسمانییە زیانی گەورەی بە پرۆژەی توركیا گەیاندووە و ڕەنگە بە یەكجاری هەڵوەشێتەوە .