تەندروستی دهۆک: پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

  2020-07-08  | 
دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی٧ی٢٠٢٠، پێنج نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو تووشبووانە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو پێنج تووشبووە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە، 173 کەس و لە ئێستادا تەنها 58 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.




ڕیکلام