لایەنە سیاسییەکان لە سەر پرسی هەڵبژاردن رێککەوتن

  2023-03-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی نوێنەری لایەنە سیاسی کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی ئامادەکاری و لیکتێگەیستن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە

لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا ھاتووە، لە کۆبونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە هەمواری هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو  لەسەر ئەم بەبەتە و تەوەانەی خواردەوە بریاری پێویست وەرگیرا:

١- سیتەمی چوار بازنەیی بە پێی پارێزگاکانی هەرێم دەبێت
٢- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەرڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستیەکانیەوە
٣- داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی پارێزگاکان
٤- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم 
٥- سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەوەی پەرلەمان ئەنجام بدەن


ڕیکلام