ئەمریکا.. لەسەر کوپی کچێکی موسوڵمان لەبری ناوی خۆی دەنوسرێت داعش

  2020-07-08  | 
واشنتن
عائیشە کچێکی باڵاپۆشی موسوڵمانە و دانیشتووی ئەمریکایە
سی بی ئێس
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە یەکێک لە لقەکانی ستاربۆکس لە ئەمریکا، کارمەندى قاوەخانەکە لەسەر کوپی خواردنەوەی کچێکی مسوڵمانى باڵاپۆش لەبری ناوی کچەکە، دەنوسێت داعش .

ماڵپەرى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردەوە، عائیشەی تەمەن 19 ساڵان وتوویەتى، بەلەچکەوە چووەتە ناوەندی فرۆشتنی ستاربۆکس لە ویلایەتی مینیسوتا و داوای قاوەیەکی کردووە و چەند جارێک ناوەکەی خۆی بۆ کچە کارمەندەکە دووبارە کردووەتەوە، بەڵام لەبری ناوی خۆی نوسیویەتی، "ISIS ".

عائیشە دەشڵێت، داوایکردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەیدا قسە بکات لە بەرامبەر ئەو بێڕێزییەی بەرامبەری کراوە، بەڵام بەڕێوەبەرەکەش وتوویەتی کێشە نییە خەڵک هەمیشە هەڵە دەکات .

لای خۆشیانەوە کۆمپانیای ستاربۆکس داوای لێبوردنیان لە عائیشە کردووە و کارتێکی دیارییان بەبڕی 25$ پێداوە، راشیانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە و هەڵەیەکی  بەمەبەست نەبووە، دەکرا بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ڕێگری لە ڕوودانی بکرایە.



ڕیکلام