ئێران و سوریا رێككەوتنێكی نوێی سەربازیان واژۆ كرد

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  هەرێمى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێران و سووریا رێككەوتنێكی نوێی سەربازیان واژۆكرد، ئامانجی رێكەوتنەكە بەهێز كردن و پەرەپێدانی سیستەمی پاراستنی ئاسمانی سوریایە.

لەو رێككەوتنەدا كە هەریەكە لە عەلی ئەیوب، وەزیری بەرگریی سووریا و محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران، واژۆیان كرد بە وتەی بەرپرسانی ئێرانی تەنها بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی ناگرێتەوە بەڵكو لە بواری تەكنیكی سەربازیدا زۆر وەردەكاری دەگرێتەوە. 
رێككەوتنەكە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامدرا و ئێران پاڵپشتی زیاتری حكومەتی سوریا دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەكانی ئەو وڵاتەن هاوكات جارێكیتر سووربونی هەردوولا دووپاتكرایەوە بۆ ئەوەی هێزە بیانیەكان لە خاكی سوریا بچێتە دەرەوە. 
ئەو رێككەوتنە لە كاتێكدایە ئێران بەشێوەی راستەوخۆ لە سالی 2011وە لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی پشتیوانی زۆری حكومەتی سوریای كردووە و لە كەوتن و رووخان رزگاری كرد بەشێوەیەك پشتیوانی دارایی و سەربازی و سیاسی و دیبلۆماسی ئەو وڵاتەی كرد.