كۆمپانیای ئەمازۆرن بەهۆی ئێران و سوریا سزادرا

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی مامەڵەكردنی لەگەڵ چەند وڵاتێك كە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سپێندراوە كۆمپانیای ئەمازۆن كە بە ئۆنلاین كار دەكات سزای دارایی درا.

وەزارەتی گەنجینەی ئێران بەهۆی ئەوەی مامەڵەی لە گەڵ هەریەكە هاوڵاتیانی ئێران و سوریا كردووە كۆمپانیای ئەمازۆنی بە 134 هەزارو 523 دۆلار سزادا و راشیگەیاند بەهۆی ئەوەی پێشێلكاریەكانی كۆمپانیاكە زۆر گەورە نین سزاكەشی زۆر توند نیە. 
بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بۆ هیچ كۆمپانیایەك نیە مامەڵە لەگەڵ هەریەكە لە وڵاتەكانی كۆریای باكو، كوبا، ئێران، سوریا بەشێک لە ئۆكرانیا و سودان. 
ئەو سزایەی كۆمپانیا ئۆنلاینەكە كە بە یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی ئۆنلاینی جیهان دەناسرێت بەهۆی ئەوەیە لە ساڵانی 2011 تا 2018  مامەڵەی لە گەڵ خەڵكی هەریەكە لە سوریا و ئێران و هەرێمێكی ئۆكرانیا كردووە كە لەو كاتانەدا ئابڵوقەی ئابوری لەسەر ئەو وڵاتانە هەببووە.