وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-07-09  | 
هەولێر
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا بە ژمارە (٥٨٥٤) لە ڕێكەوتی (٢٠٢٠/٧/٧)تایبەت بەو خوێندكار/ قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات، بەكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا دەخوێنن چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.


ئەو فەرمانە وەزاریە كە واژۆی ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەسەرەوەیە تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوە دەخوێنن و بەسیستمی ئۆنلاین بەشداریان كردووە ئەو ماوەیەیان بە یاساییبۆ هەژمار دەكرێت. 
وەزارەتەكە روونیشی كردووەتەوە ئەو خوێندكارانە پێویستە بەڵگەنامەی پێویست بدەنە وەزارەتەكەیان بۆ ئەوەی كاروبارە كانیان بۆ جێبەجێ بكرێت و مافیان نەفەوتێت. 

نوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا: 



ڕیکلام