وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەستدەكرێت بە كاری چاككردن و نۆژەنكردنەوەی پردی دەربەندی رانیە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەبڕیاری دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێم، لە هەفتەی داهاتوو پردی دەربەندی رانیە نۆژەن دەكرێتەوە.
وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە، پڕۆژەكە لەلایەن خودی وەزیرەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێت، بەمەبەستی ئەوەی لە زووترنی كاتدا تەواو ببێت و كێشەی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست نەكات.
پێشتریش لە ساڵی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاندبوو، پردەكە بەپلێت و ترەس و گێردەرەكانەوە لەمەترسیدان ئەویش بەهۆی ئەو چاڵبوونی ناوەڕاستی هەموو سپانەكان بەتایبەت سپانی ناوەڕاست.