پۆلیسی دهۆک: لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵی هاوڵاتیەک کوژرا

  2023-04-17  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵی شاری دھۆک هاوڵاتیەک درایە بەر دەسڕێژی گوللـە، پۆلیس دەڵێت هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمشەو لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵ هاوڵاتیەک کە خەڵکی باکوری کوردستانە لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بەگوللـە کوژرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەدراوە،  پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی روداوەکە و ناسنامەی بکوژەکە ئاشکراکراوە، بەپێی ماددەی ٤٠٦ یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە.

هەروەها پۆلیس تاوەکو ئێستا هۆکاری روداوەکەی ئاشکرا نەکراوە هاوڵاتیەکە بەچ هۆکاریک کوژراوە


ڕیکلام