لوقمان وەردی: قسەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکان بوو

  2023-04-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، قسەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ تێکدانی کۆبونەوەکەی رۆژی دووشەممەی وەفدی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی بووە.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، سەرۆکی حکومەت لەلایەک وەفد دەنێرێت بۆ گفتوگۆ و بەحساب بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تیمی یەکێتی، بەڵام لەلایەکی تر هێرشێکی توند دەکاتەسەر هاوبەشێکی راستەقینەی خۆی لە حکومەت.

باسی لەوەشکروە، سەرۆکی حکومەت نیەتی ئاشتەوایی نییە و لەسەرەوە قسەیەک دەکات و لەژێرەوە هەڵسوکەوتەکانی بەشێوازی تێکدانی ناوماڵی کوردە و لەکاتی دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانیش بۆ لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی، هەر ئەوان لەسەرەوە قسەیەک دەکەن و لەژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی ھەوڵەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو قسانەی رۆژی یەکشەممە سەرۆکی حکومەت کردی، بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکەی وەفدی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی بووە و پێش هەموو کەسێک قسەکانی هێرشبوون بۆ سەر ئەو وەفدەی ناردنی بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت.


ڕیکلام