دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

  2020-07-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە داوا دەكات پارتە سیاسیەكانی توركیا پێش ئامادەكردنی هەڵبژاردن دەست بكەن بە ئامادەكاری خۆیان لەبەر ئەوەی ئەو هەڵبژاردەی لە داهاتوو دەكرێت هەڵبژاردنی هەرە گرنگی مێژووی توركیا دەبێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان كە ئێستا لە زیندانە پەیامێكی بڵاو كردەوە و داوا دەكات پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا یەك بگرن و ئامادەكاری بكەن بۆ هەڵبژاردن. 
دەمیرتاش لە پەیامەكەیدا كە لە ڕێی تویتەری خۆیەوە بۆی بڵاوكراوەتەوە  دەڵێت: دەبێت هەموو پارتەكان پێش ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردن لە توركیا ئامادەكاریەكانیان بۆ هەڵبژاردن دەست پێبكەن. 
ئەو داواشیكردووە  ئەو هەڵبژاردنەی لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێت لە مێژووی هەڵبژاردنی سیاسی لە توركیا دەبێتە هەڵبژاردنی هەرە گرنگ و بەرچاو. 
ئەو هیوای ئەوەی خواستووە كە ئەو هەڵبژاردنە ببێتە فرسەتێك كە دیموكراسی لە وڵاتەكە سەرلە نوێ ئاوا بكات، باوەڕیشی بەوەهەیە كە ئەو هەڵبژاردنە دەتوانێت دیموكراسی ئاوا بكات. 
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی 4ی تشرینی یەكەمی 2016، لەلایەن حكوومەتی توركیاوە لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ و ئەندام پەرلەمانەكانی ھەدەپە بەتۆمەتی بەشداری كردن لە بەڕێوەبردنی پەكەكە دەستگیركرا.


ڕیکلام