وەزیری نەوتی عێراق: تورکیا ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمە

  2023-04-24  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "تورکیا ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانە و بەردەوامی راگرتنی نەوتیش زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت".

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، بە ماڵپەڕی ئەلمەربەدی راگەیاندووە، گفتوگۆکانی تایبەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە دوایین قۆناغدان، دوای ئەوەی ھەولێر رەزامەندبوو نەوتەکەی لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردەبکات و پێداچوونەوەش بە سەرجەم گرێبەستەکاندا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ حکومەتی تورکیا دەگەڕێتەوە، چونکە لەدوای بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەو وڵاتەوە بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ جیھان زیانی بەرکەوتووە، لەم کاتەشدا حکومەتی ئەنقەرە سەرقاڵی چاککردنەوەی ھێڵەکەیە.






ڕیکلام