لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان و وەزارەتى کشتوکاڵ و بازرگانی هەرێم، بۆ ساخکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆى جوتیاران ژمارەیەک پێشنیاریان گەڵاڵەکرد.
ئەمڕۆ لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان و وەزیرى کشتوکاڵ و بازرگانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنى کێشەى جوتیاران کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
عەبدولستار مەجید سەرۆکى لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، وەک لیژنەى کشتوکاڵ و ئاودێرى میواندارى وەزیرى کشتوکاڵ و وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیان کرد لە بارەى بەرهەمى کشتوکاڵى ئەمساڵ و ئەو قەیرانەى پێیدا تێدەپەڕن بە تایبەت لە بارەى بەرهەمى ناوخۆوە و لە ئەنجامدا گەیشتنە چەند پێشنیارێک بۆ ئەوەى کۆتایى بە کێشەکانى جوتیاران بێت و چارەسەرى بکەن.
وتیشى، ئەو پیشنیارانەش پیکهاتوون لە رێگریکردن لەوە بەرهەمانەى لە هەندێک لە رێگەکانەوە دەهێندرێنە ناوە و کۆکن لەسەر ئەوەى ئەو رێگایەنە توندبکرێنەوە ، هەروەها هەوڵدەدەن بازاڕ بۆ بەرهەمى ناوخۆى بدۆزنەوە بۆ ئەوەى بەرهەمەکان هەناردەى عێراق پارێزگاکانى دیکەى عێراق بکرێن.
لاى خۆشیەوە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، هەموو هاوڕابوون بۆ دۆزینەوەى ئەو کێشانەى رووبەرووى کشتوکاڵ بووتەوە بەدروستکردنى کارگە و کارخانە و بازاڕ لە دەرەوەى هەرێم
دڵنیاى بەجوتیارانیشدا ئەوەى لەدەستى خۆیانە بۆیاندەکەن، بۆ ئەوانەى دیکەش دەنگیان دەگەیەننە ئەنجوومەنى وەزیران بۆ چارەسەرکردنى تەواوى کێشىەکانیان.