لەتیف نێروەیی: پارتی بەربەست بۆ ھەڵبژاردن دروست دەکات

  2023-04-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی راگەیاند، ئەوەی ئێستا لە پارتی دەبیندرێت تەواو پێچەوانەی رێککەوتنی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی ھەڵبژاردنی پارتییە سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن و، بەربەست بۆ ھەڵبژاردن دروست دەکات.

 ئاماژە بەوەشدەکات،  پارتی تەنانەت پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەبارەی کورسی پێکھاتەکان رەت کردووەتەوە و پێی باش نییە کورسی پێکھاتەکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بۆئەوەی پێکھاتەی سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەنگ و رەنگی خۆیان لە پەرلەمان ھەبێت. 






ڕیکلام