دوای پێنج رۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجەکەی باوەنوور دۆزرایەوە

  2020-07-09  | 
سلێمانی
رۆژی یەکشەممە ٥ی٧ی٢٠٢٠ گەنجێکی دانیشتووی باوەنوور لە رووباری سیرواندا خنکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای پێنج رۆژ لە خنکانی، تەرمی گەنجەکەی باوەنوور کە لە رووباری سیرواندا خنکابوو دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی٧ی٢٠٢٠، تەرمی ئەو گەنجەی کە یەکشەممەی رابردوو لە ئاوی رووباری سیرواندا خنکا، دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٥ی٧ی٢٠٢٠، گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی باوەنوور بەناوی کەیوان عەلی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن چوونەسەر ئاوی رووباری سیروان و خنکا .

بەهاتنی وەرزی هاوین و لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوڵاتیان و بەتایبەتیش گەنجان، بە مەبەسەتی مەلەکردن دەچنەسەر ئاوی رووبار و بەنداوەکان و ئەوەش هەندێک جار رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.




ڕیکلام