سودانی نێوەندگیری لە نێوان پارتی و یەکێتی دەکات

  2023-05-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەیەکی عێراقی هەوڵێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ نێوەندگیریکردنی یەکێتی و پاتی ئاشکرادەکات دەڵێت" نێچیرڤان بارزانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردوە نێوەندگیری یەکێتی و پارتی بکات بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان"

ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی عێراق لە بڵاوکراوەی ئەمڕۆیدا  لە مانشێتی سەرەکی هەولێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرادەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی .

رۆژنامەکە لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سودانی دەستپێشخەریەک دەکات بۆ نزیک کردنەوەی تێڕوانینی جیاوازی پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییە ئاڵۆزەکانی نێوانیان کە چەند مانگێکە بەردەوامن.

 ڕۆژنامەی سەباح  ئەوەشی ئاشکراکردوە، داواکاری نێوەندگیری نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی کراوە.

باسی لەوەشکردوە، نێچیرڤان بارزانی پێی وابووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەسێکی قبوڵکراوە بۆ دەستوەردان لە چارەسەر کردنی ناکۆکیەکانی هەرێم. یەکێتیش لاری لەوە نیە، چونکە یەکێتی پەیوەندی باشی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە کە سودانی بەربژێری ئەوان بووە.

ڕۆژنامەکە لە درێژەی بابەتەکەیدا نوسیویەتی،  پارتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن نەگەیشتووەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و تیمی یەکێتی بەردەوامن لە بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران.


ڕیکلام