وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند

  2020-07-09  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچه‌ی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی ٢ی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو، مووچەی وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینیی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، ئەنجومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ،  دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، دەزگای مین، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و هەروەها مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

رۆژی دووشەممەش، ١٣ی٧ی٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ وەردەگرن.

هەروەها لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت.




ڕیکلام