سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ٢٩ جار بانگهێشتی وەزیری داراییمان کردووە بۆ پەرلەمان نەهاتووە
د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەرچی لەماوەی شەش مانگی رابردوو بەهۆی دۆخی یەکێتی و پارتی بەمن وتراوە لەبیرم کردووە، کێشە داراییەکانی سلێمانی ئەو هەڵوێستەی دەویست کە تیمی یەکێتی کردیان
دانیشتنی پەرلەمان بکرایە لە نیوەی کوردستان هەڵبژاردن دەکرا و کوردستان دابەشدەکرا، کەس لە یەکێتی پێی نەوتوم دانیشتنی پەرلەمان مەکە
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: سەرۆکی فراکسیۆنەکان داوایان کردووە تا رێککەوتنی حزبەکان لەسەر کۆمسیۆن و هەڵبژاردن کۆبونەوەی پەرلەمان نەکرێت و هەچی خراپە لەناو پەرلەمان رودەدات من لێی بەرپرسیارم
دەشڵێت: ٢٩ جار بانگهێشتی وەزیری داراییمان کردووە بۆ پەرلەمان نەهاتووە
رێواز فایەق باسی لەوەشکردوە: لەسەر بایکۆتی تیمی یەکێتی لە حکومەت ئێمە دانیشتنمان پەکنەخست
ئاماژەی بەوەشداوە: هیچ خولێکی پەرلەمان نەتوانراوە لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت بکرێت