یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

  2023-05-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە پیرمام مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو".

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، "ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان تەوەری گفتوگۆکان بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، "لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو".

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا باسیان لەوەشکردوە، "هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندە بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت".


ڕیکلام