روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە

  2023-05-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی روونکردنەوەیەکەوە، هەواڵێکی ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان رەت دەکاتەوە سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان


ئەیاد عەبدوڵڵا، سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دانیشتنی ژمارە (٤)ی رۆژی ٢٢/٥/٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکی نییەو وەک سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند دانیشتنی ئەمڕۆ دواخراوە بۆ کاتێکی تر.

دەشڵێت،  ئەم هەواڵە بەکارهێنانی فەرمانبەرانی بەشی راگەیاندنە بۆ ئەجندای حزبی نایاسایی و ناپەیڕەوی.


ڕیکلام