راهێنەرێكی پێشووی ریاڵ مەدرید راهێنەرایەتی ریاڵ بیتیسی وەرگرت

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی، راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشان كرد و راهێنەرێكی پێشووی ریاڵ مەدرید پۆستەكە وەردەگرێت.

ریال بێتیس لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، مانوێل پێلیگرینی وەك راهێنەری نوێی یانەكە دیاری ردووە و گرێبەستەكەی تا 30ـی حوزەیرانی ساڵی 2023 دەبێت. 
بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا ئەنجامەكانی خراپ بوون یانەی  ریاڵ بینیش  فرانسیس فێرێی راهێنەری یانەكەی دوو هەفتەیە لە كارەكەی دوورخستووەتەوە، دونێش راهێنەری نوێی دەستیشان كرد كە راهێنەرە نوێیەكەی یانەكە پێشتر راهێنەری هەریەكە لە یانەكانی ریال مەدرید و ڤیا ریاڵ و مەلەگە بووە لە ئیسپانیا. 
 ئەو راهێنەرە خەڵكی وڵاتی چیللیە و تەمەنی 66 ساڵە و لە ساڵی 1988وە كاری راهێنەرایەتی دەكات، یانە نوێیەكەشی لە ئێٍتادا لە ریزبەنی 13 هەمینی لالیگادایە.