لەعێراق 111 زیندانی تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند،111 زیندانی لەناو گرتووخانەكانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

لەراگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ هەینی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق  راشیگەیاندووە "67 لەو زیندانیانەی كە تووشی كۆرۆنابوون لەپارێزگای بەغدان كە دەكەونە زیندانەكانی رەسافەی دوو، چوار، زیندانی عەدالە (نەوجەوانان) و 15 زیندانیش لەبەسڕەن و دەكەونە زیندانی ناوەندی پارێزگاكە زیندانییەكی تووشبووی پەتاكەش گیانی لەدەستداوە"
كۆمیسیۆنەكە  راشیگەیاندووە، لە گرتووخانەی دیالە 12 زیندانی تەوشی كۆرۆنابون، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان نەكردووە كە ژمارەیەك زیندانیش لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بوون. 
تا ئێستا لە عێراقدا 69 هەزار و 612كەس تووشی پەتاكە بوون و لەو ژمارەیەش 39هەزار و 502كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 882 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام