كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە ماوەی رۆژێکدا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوێنێ كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی تووشبوونی تۆماركردووە كە تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 223هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە حكومەتی وڵاتەكانی وەرگرتووە دوێنێ پێنجشەممە 9ی تەمووزی 2020 تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی رۆژانەی تۆماركردووە بەراورد بەو ماوەیەی كە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆمار كراوە، ئەویش تۆمار كردنی 223 هەزار و 230تووشبووی نوێ بووە. 
ڤایرۆسەكە تا ئێستا لە  215 وڵات و هەرێمی سەربەخۆ تۆمار كراوە، تەنها لە دوێنێدا لە وڵاتی ئەمریكا 61هەزار و 67 تووشبوی نوێ تۆمار كراوە و دوای ئەویش وڵاتی بەرازیل بووە كە 42 هەزار و 907 تووشبووی لەو رۆژەدا هەبووە. 
لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا تەنها لە ئەوروپا 13هەزار و 427 تووشبوو تۆمار كراوە كە شەش هەزار و 509 كەسیان لە روسیا بووە و دوای ئەویش ئۆكرانیا بووە كە 810 حاڵەتی هەبووە. 
لە ئاسیادا 55 هەزار و 492 تووشبوو هەبووە كە زۆرینەیان لە وڵاتی هیندستان بوون كە 25هەزار و 790 تووشبوو بووە و دوای ئەویش لە بەنگلادیش بووە كە سێ هەزار و 360 تووشبووی تۆمار كردووە لەو ماوەیەدا و عێراق لە نێ, وڵاتانی ئاسیادا لە ریزبەندی دە هەمین وڵات دێك لە زۆری ژمارەی تووبوون بە كۆرۆنا. 
لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە بڵا,بووەتەوە زۆرترین ژمارەی مردن لە رۆژێكدا لە 17ی نیسان بووە كە هەشت هەزار و 485 كەس بووە و لە دوێنێدا لەسەر ئاستی جیهان پێنج هەزار و 412 كەس گیانیان لەدەستداوە.